کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی حاجی مامەند سولەیمانی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر لە پیرانشار

08:34 - 2 سەرماوەز 2726

ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٥، حاجی مامەند سولەیمانی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست و خەڵکی ئاوایی گردەبن سەر بە شاری پیرانشار، لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

حاجی مامەند حیزبدۆست و پێشمەرگە خۆشەویست بووە و پشتوپەنای کادر و پێشمەرگەکانی دەڤەری پیرانشار بووە.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و لە دەیەکانی٦٠ و ٧٠ هەتاویدا بەردەوام لە خزمەت حیزب و هێزی پێشمەرگەدا بووە و لە کاتی تەنگانەدا پەنا و لە کاتی برینداربوونی پێشمەرگەیەکدا یارمەتیدەر بووە.

ناوبراو ساڵی ٧٤ی هەتاوی لە خزمەت باوکیدا بە تۆمەتی هاوکاریی حیزب بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا لە نەغەدە دەسبەسەر کراون.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی دەڤەری پیرانشاردا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.