کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی قوتابییانی کرماشانی لەهەمبەر کوژرانی سەوگەند سەیادی

11:54 - 2 سەرماوەز 2726

لە دوای کوژرانی سەوگەند سەیادی کچە قوتابیی ١٦ی ساڵانی کرماشانی بە دەستی باوکی، ژمارەیەک لە قوتابییانی کچ و کوڕ لە گەڕەکی "موتەخەسسین"ی شاری کرماشان بەمەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین بەرانبەر بە کوژرانی سەوگەند سەیادی هاتنە سەر شەقام و بێزاریی خۆیان دەربڕی.

قوتابییانی ناڕازی لە کاردانەوە بە کوژرانی «سەوگەند سەیادی» و لە ناڕەزایەتیی بە یاسا دژەژنییەکانی ڕێژیم و پشتیوانیکردن لەم جۆرە ڕووداوانەدا کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد و ناوی سەوگەندیان دووپات کردووەتەوە.

لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر قوتابییان و ژمارەیەک لە قوتابییە کوڕەکانیان بە توندی ئەشکەنجە و ئازار داوە.