کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

Al Jazeera : بارەگاکانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران لە کۆیەی عێراق راکێتباران کرا

16:10 - 18 خەرمانان 2718

شەممە، ٨ی سێپتامبر

وەرگێڕان: ڕەزا فەتحوڵانژاد

چەندین مووشەک بارەگاکانی دوو حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێرانیان لە ناوچەی نیمچە ـ خودموختاری کوردستان کردە ئامانج کە کوژران و برینداربوونی چەندین کەسی لێکەوتەوە، بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو حیزبانە و میدیا لۆکاڵییەکان.

مووشەکەکان ڕۆژی شەممە دای لە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (KDPI) و) حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI) لە شارێکی باکووری لە کۆیە، بەپێی کاناڵی تەلەفزیۆنی Kurdistan TV.

لە تویتێکدا، PDKI ئێرانی بە ئەنجامدەری هێرشەکە ناو برد و رایگەیاند لانیکەم پێنج کەس کوژراون.

هەروەها نووسیویەتی: "بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، 35 کەس بریندار بوون و 5 کەس کوژراون".

ئەلجەزیرە نەیتوانی بۆ خۆی راپۆرتەکە پشتڕاست بکاتەوە.

 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، PDKI چەندین وێنەی بڵاو کردووەتەوە کە نیشان دەدا دووکەڵی زۆر لە ئاسماندا کۆبووەتەوە.

ئەم دوو گرووپە خوازیاری ئۆتۆنۆمی لە ئێرانن و لە هەندەران لە عێراقی دراوسێدا خەبات دەکەن.

ئیبراهیم چووکەڵی، ئەندامێکی پلەبەرزی KDPI بە Kurdistan 24ی وتووە "چەندین کەس شەهید بوون و چەندین کەسیش بریندار بوون بە هۆی هێرشەکەوە".

Kurdistan 24 وتی کە هێرشەکە کاتێک رووی داوە کە ئەندامانی رێبەری حیزبەکە کۆبوونەوەیان هەبووە و لانیکەم دوو کەسی پایەبەرزی حیزبەکە لەم هێرشەدا بریندار بوون.

Rudaw کە کاناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردییە لە زاری بەرپرسە خۆجێیەکانەوە رایگەیاند کە "ناوچەی کۆیە بۆ چەندین ڕۆژ لە ژێر بۆمباراندا بووە".

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی هەینی رایگەیاند ئەوان شەش ئەندامی حیزبێکی چەکداری کوردییان کوشتووە کە دەستیان هەبووە لە هێرش بۆ سەر بازگە سنوورییەکانی ئێراندا.