کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٥٥٠ هەزار بۆشکه‌ نەوت هەناردە ده‌کا

18:18 - 19 خاکەلێوه 2715

جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای کرد لە چه‌ند مانگی داهاتوودا هەرێم دەتوانێ لەگەڵ كەركوك، رۆژانە ٦٢٥ هەزار بۆشکه‌ نەوت هەناردە بكاو هه‌تا زسانیش ده‌توانێ ئه‌و بڕه‌ بگەیەنێتە ٧٠٠ هەزار بۆشکه‌. دڵشاد شەعبان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاند: ئێستا هەرێمی كوردستان رۆژانە لەنێوان ٥٠٠ بۆ ٥٥٠ هەزار بۆشکه‌ نەوت بەرهەم دەهێنێ، رۆژانە ١٥٠ هەزار بۆشکه‌یان بەمەبەستی دابینكردنی گازوڵ‌و نەوتی سپی‌و بەنزین و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بۆ پێداویستی نێوخۆ بەكاردەهێنرێت، ٢٥٠ هەزار بۆشکه‌ی دیكەش رۆژانە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرێ، ئەو زیادەیەشی دەمێنێتەوە کە سەرو ١٠٠ هەزار بۆشکه‌یە، ده‌یدا به‌و كۆمپانیاو لایه‌نانه‌ی قه‌رزی لێوه‌رگرتوون. ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتی که‌ حكومەتی هەرێم شەش عه‌مباری هەڵگرتنی نەوتی لە بەندەری جەیهان هەیە كە پێشتر دوو دانە بون‌و توانای هەر کام له‌وان هەڵگرتنی ٦٠٠ هەزار بۆشکه نه‌وتە.