کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیدارو چاوپێكەوتنی سەركۆماری ئێران‌و توركیە لە كۆشكی سەعدئابادی تاران

18:40 - 19 خاکەلێوه 2715

"حەسەن ڕۆحانی" و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەركۆماری ئێران‌و توركیە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خاكەلێوە لە كۆشكی سەعدئابادی تاران کۆبوونەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕاگەیەنە نێوخۆییەكانی ئێران، لەم چاوپێكەوتنەدا كۆمەلێك باس‌و خواسی پێوەندیدار بە هاوکێشەکانی ناوچەو جیهان تاوتوێ كرا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیە، سەرەڕای داوای هێندێك لە نوێنەرانی مەجلیس بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم چاوپێكەوتنە سەردانی ئێرانی کردو چاوی بە حەسەن ڕۆحانی كەوت. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە كۆبوونەوەی دوو هەیئەتی پلەبەرزی ئێران‌و شورای بەرزی پێوەندی ئێران و توركیە بە سەرۆكایەتیی سەركۆمارەکانی ئەو وڵاتە لەبارەی ئیمزاکردنی هاوكاریی نێوان ئەم دوو وڵاتەو بە تایبەت لە بواری ئابووری لە بەرنامەكانی ئەم سەفەرەی ناوبراودا بووەو لە درێژەی ئەم سەفەرەدا كۆمەڵێك مەسەلەی پێوەندیدار بە ڕووداوەکانی ناوچەش باس كراون. سەفەری ئۆردۆغان بۆ تاران لە حاڵێکدابوو کە ناوبراو ڕۆی پێنجشەممە، ٦ی خاكەلێوە ئێرانی بە هەوڵدان بە سەپاندنی هێژمۆنیی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تاوانبار كردبوو. ئەو گوتبووی ئەم كارەی كۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵاتانی توركیە، عەرەبستان و وڵاتانی عەرەبی كەنداوی جاڕز و ماندوو کردووە.. محەممەدجەواد زەریف وەزیری دەەروەی ئێرانیش، لە كاردانەوە بە قسەكانی ئەردۆغاندا گوتی " كەسانێك كە بە ستراتیژیی هەڵە و سیاسەتی بەرزەفڕی خۆیان، زیانی قەرەبوونەكراوەیان لە دنیای ئیسلام داوە، باشتر وایە كە بەرپرسانەتر سیاست بكەن.