کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

په‌یامی پیرۆزبایی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی نه‌و‌رۆزه‌وه‌

20:52 - 19 خاکەلێوه 2715

هاونیشتیمانانی به‌ڕێز! خه‌ڵکی ئازادیخواز و خه‌باتگێڕی کوردستان! به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆزی پیرۆز، جێژنی له‌ مێژینه‌ی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه‌ و هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوییه‌وه پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی‌تان لێ ده‌که‌ین. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سڵاو ده‌نیڕین بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان که‌ له‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێژیمی شه‌ڕخواز و تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی و له‌م دوایییانه‌شدا له‌ له‌به‌رامبه‌ر گرووپی تێرۆریستیی داعشدا گیانیان له‌ پێناو پاراستنی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا به‌خت کردوه‌. سڵاو ده‌نێرین بۆ زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌کانیان، بۆ خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و سه‌رانسه‌ری ئیڕان که‌ سه‌ره‌ڕای که‌ندوکۆسپه‌کانی کۆماری ئیسلامی و دژایه‌تیی ئه‌م رێژیمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه‌ شادی خۆشییه‌ک، نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ جێژن ده‌گرن. هیوادارین ساڵی تازه‌ ساڵی پاشه‌کشه‌ی دوژمنانی ئازادی و شکستی تێرۆریزم بێ و ساڵێکی پڕ له‌ خێرو خۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان و خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران بێ. ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان نه‌ورۆزی 1394ی هه‌تاوی