کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن: داعش سەدی ٣٠ ی ناوچه‌ی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی لە عێراق لە دەست داوە

18:00 - 27 خاکەلێوه 2715

وەزارەتی بەرگریی ئامریكا ڕایگەیاندووە كە هێزەكانی گرووپی داعش، لە كاتی دەسپێكی هێرشە ئاسمانییه‌کانی هێزەكانی بەرەی هاوپەیمان بە ڕێبەرایەتیی ئامریكاوه‌ تا ئێستا، پتر لە 1 لە 4ی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە دەست داوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا بە هەواڵنێرانی ڕاگه‌یاند: داعش ناوچەیەك بە پانتایی 12950 كیلۆمیتر تا 15540 كیلۆمیتر كە دەكاتە سەدی 25 تا سەدی 30 ی هه‌رێمی دەسەڵاته‌که‌ی لە دەست داوە.
پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە كە قورسایی هێرشە ئاسمانییه‌کانی بەرەی هاوپەیمان بە ڕێبەرایەتیی ئامریكاو پەلاماری وشكایی هێزەكانی عێراق، كاریگەرییان لەسەر توانای به‌رگریی داعش بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆی داناوە.
جێی ابسه‌ ئەم هه‌واڵه‌ لە حاڵێكدا ڕاگەیەندراوە كە حەیدەر عیبادی، سەرۆك وەزیری عێراق بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ ئۆباما سەردانی واشینگتۆنی كردووە. عیبادی بەر لە سەفەر بۆ ئامریكا ڕایگەیاندووە كە داوای چڕ بوونەوەی پەلامارە ئاسمانییەكانی بەرەی هاوپەیمان بە سەرۆكایەتیی ئامریكایە.
سەرۆك وەزیری عێراق لە دیدار لەگەڵ سەركۆماری ئامریكاشدا داوی كردووە كە ویلایه‌ته‌ یەكگرتووەكان چەك و تەقەمەنیی پێشكەوتوو، وەك فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان و هێلیكۆپتێری شەڕكەر بۆ عێراق بنێرن.