کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی دوو چالاکی کرێکاریی شاری‌ سنه‌

18:05 - 27 خاکەلێوه 2715

دوو چالاکی کرێکاریی کورد له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی که‌ له‌ شاری سنه‌وه‌ به‌ ناوەندی هەواڵی کوردستان‌و کورد گەیشتوون دوو چالاکی کرێکاریی شاری سنە به‌ ناوه‌کانی ئارام و فواد زه‌ندی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌کان ئەم شارهەوە‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
به‌م جۆره‌ که‌ له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25ی خاکه‌لێوه‌ی 1394 به‌بێ هیچ هۆکارێک، هیزه‌ لیباس شه‌خسییه‌کانی ئیدارەی ئیتلاعات هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌م دوو کەسە و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر کردنیان ئه‌وانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووه‌.
شایانی باسه‌ تا کاتی ئاماده‌ کرانی ئه‌م هه‌واڵه‌ هچ زانیارییه‌ک له‌ بابه‌ت هۆکاری گیران و شوێنی راگرتنی ئه‌م دوو چالاکه‌ کرێکارییه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.