کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەو مانگرتنی كرێكارانی سنووری پەرویزخان لە كرماشان

18:07 - 27 خاکەلێوه 2715

دەیان كەس لە كرێكارانی سنووری پەرویزخان لە کرماشان بە هۆی نەدانی حەقی بیمەی تەواو و هەروەها زیاد نەكردنی مووچەو حەقدەستەكانیان دەستیان لە كار كێشاوەتەوەو بە وەڕێخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی داوای مافەکانیان کردوە.

بە پێی هەواڵی ماف نیوز، رۆژی سێشەممە، 25ی خاكە لێوە كرێكارانی بازاڕچەی پەرویزخان بە هۆی نەدانی حەقی بیمە و  زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیان دەستیان لە كار كێشاوەتەوەو هەوڵی بەرپرسان بۆ  گەڕانەوەی ئەو كرێكارە ناڕازیانە بۆ سەر كارەكانیان بێ ئاكام بووە.
ئەو كرێكارە ناڕازییانە  هۆكاری كۆبوونەوەكەیان بۆ نەدانی حەقی بیمەی تەواو و هەروەها زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیان لە ماوەی 4 ساڵدا گەڕاندۆتەوەو دەڵێن تەنیا داخوازی كرێكارانی ناڕازی نەدانی حەقی تەواوی بیمە و زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیانە.
ئەوان دەڵێن ئێمە كرێكارین و بە دانی وادەو بەڵێنی سەر زارەكی ناتوانین بژیوی بنەماڵەكانمان دابین بكەین.