کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژیی سەربازێکی کورد لە ساین‌قەڵا بەهۆی فشاری کاربەدەستان

18:44 - 27 خاکەلێوه 2715

سەربازێکی کورد دوای تەواوبوونی دورەی ئاموزشییەکی کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێ سەربازێکی کوردی خەڵکی ناوچەی هەوشار دوای تەوابوونی دەورەی ئاموزشی خۆی خنکاندو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی بە ناوەندی هەواڵی "کوردستان و کورد" گەیشتوون، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ سەربازێکی کورد بە ناوی زەکەریا عیبادی، کوڕی خاڵید، خەڵکی ئاوایی "تورکەدەرە"ی سەربە شاری ساین قەڵا لە ناوچەی هەوشار، دوای ئەوەی دەورەی ئاموزشییەکەی تەواو دەبێ و بۆ درێژەدانی سەربازییەکەی شاری تارانی بۆ دیاری دەکرێ، لە ماڵی باپیری لە شاری ساین قەڵا خۆی دەخنکێنێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ. چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی زەکەریا لە پێوەندی لە‌گەڵ هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو بە ناوەندی هەواڵی "کوردستان و کورد"یان راگەیاند کە زەکەریا لە دەورەی ئاموزشیی دا لە پادگانی عەجەب شێر لە لایان بەرپرسانی سەربازیی ئەم ئاموزشگایەوە وەک کوردێک، بێ رێزی پێ کراوە. بۆیە بڕیاری خۆکوشتنی داوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە زەکەریا کەسێکی نیشتمان پەروەر بووە و لە شوێنی ئاموزشییەکەی زۆربەی کات بە جل و بەرگی کوردییەوە دەرکەوتووەو هەر ئەوەیش بۆتە هۆی بێ رێزی پێکردنی لە لایەن بەرپرسانی ئاموزشگاوە. زەکەریا عیبادی دوای ئەوەیکە رازی نابێت درێژە بە سەربازی کردن بدات لە گەڵ بنەماڵەکەی دمەبۆڵەی لێ ساز دەبێ و دوای ئەوەی ماڵەوە بە جێ دەهێڵێ و دەچێتە ماڵی باپیری لە شاری ساین قوڵا، لە رێگای پەت هەڵخستنەوە خۆی دەخنکێنێ و کۆتایی بە ژیان خۆی دێنێ.