کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ ڕه‌به‌ت

06:27 - 29 خاکەلێوه 2715

ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ شاری ره‌به‌ت، یادی دامه‌زرانی رێکخراوه‌که‌ی خۆیان به‌رز راگرت. به‌پێی ڕاپۆتی به‌شی ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تیی لاوان، ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراویه‌و لاوانی پارێزه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ره‌به‌ت به‌ بۆنه‌ی ٢٢ی خاکه‌لێوه‌، ٧٢هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان، هه‌روه‌ک چۆن له‌ رابردوودا پشتیوان و پێشمه‌رگه‌ی دێموکرات بوون، ئه‌مجاره‌شیان ‌پشتیوانی خۆیان له‌ یه‌کیه‌تیی لاوان‌و حیزبی دێموکڕات پیشان دایه‌وه‌.

له‌و چالاکییه‌ ته‌بلیغییه‌دا به‌ نووسینی دروشم‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی تڕاکت‌و هه‌ڵواسینی ئاڵاو لۆگۆی یه‌کیه‌تیی لاوان یادی دامه‌زرانی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ به‌رز ڕاگیراوه‌.