کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەش هێزی پارێزەر یا سەرکوت کار؟!

14:20 - 1 بانەمەڕ 2715

رۆژی ٢٩ ی خاکەلێوە، لە رۆژژمێری کۆماری ئیسلامی ئێران دا، بە "رۆژی ئەرتەش" ناوی نراوە. ئەو رۆژە لە ساڵی ١٣٥٨، لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی یەوە دیاری کرا. ئەرتەش وەک هیزێکی نیزامی راهێنراو و ئامووزشی دراوی بەردەوام، چ لە کاتی دەسەڵاتی پەهلەوی یەکەم و دوویەم دا، و چ لە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی دەسەڵاتداری وەلی فەقیهی یەکەم و دوویەم دا، پتر لەو ئەرک و دەسەڵاتەی بۆی دیاری کراوە، کە وەک: هێزێکی پارێزەر بۆ ئەمنییەت و ئارامی کاری پێ بکرێ، بەداخەوە پتر بۆ پاراستنی دەسەڵاتدارەکان و سەرکوتی ئازادی و جیابیریی کەڵکی لێ وەرگیراوە. سەرلەشکر محەممەد وەلی قەرەنی- یەکەم سەرۆکی هاوبەشی ستای ئەرتەش، لە ٢٣ ی رێبەندانی ١٣٥٧ هەتا ٧ ی خاکەلیوەی ١٣٥٨-، نامەیەکی لە ١ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ دا بۆ خومەینی نارد و سکاڵای لە ژمارەیەک بەرپرسانی دەوڵەتی کاتی کرد. بەڵام حەوتوویەک دوای نامەکە بە هۆی وڵام نەدانەوەی تێلگرافی- وەزیری نیوخۆی ئەو کاتی- سەبارەت بە نەناردی فڕۆکە شەڕکەرەکان و تەقە نەکردنی هیلیکۆپتێرکان لە خەڵکی سنە، لەلایەن ئاغای بازرگان- سەرۆک وەزیری کاتی- لەسەر کار لابرا و بە "قاتڵی کوردستان" ناوی برا. هەروەها، هەر لەو مانگە دا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەرتەش لە چاوپێکەوتن لەگەڵ خومەینی دا، داوای چارەسەری وەزعی نالەباری ئەرتەش و لە مەترسی کەوتنی دەسەڵاتی نوێیان کردبوو. خومەینی دوای ئەزموونی سەرکەتووی تەپەسەری و سەرکوتی گەلانی، کورد و تورکمەن لە لایەن ئەرتەشەوە، رۆژی ٢٨ ی خاکە لێوە، لە نامەیەکی ٣ خاڵی و رۆژی دواتر قسە کردن:"رۆژی ٢٩ ی خاکەلێوە بە رۆژی ئەرتەش ناو دەنێ." و دەنووسێ و دەڵێ: ئەرتەش لە خزمەتی میللەت و ئیسلام دایە و میللەتی ئێران ئەرک دارە پێشوازی لە ئەرتەشی ئیسلامی بکەن. دەستووری بە ئەرتەش دا، لە شارەگەورەکان بە جل وبەرگی نیزامی و چەکەکانیانەوە، مانۆر بدەن و ئامادەبوونی خۆیان لە پشتیوانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە کردوە، نیشان بدن. ئەرتەش لە زەمانی پەهلەویەکان، هیرشی کردە سەر بزووتنەوەکانی سمکۆ و ناوچەکانی دیکەی کوردستان، رووخاندنی کۆماری کوردستان و حکوومەتی میللی ئازەربایجان، دواتر کوودێتای ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٣٢(١٩٥٣) لە دەوڵەتی دکتور محەممەدی موسەدیق و پاشان درێژەدان بە سەرکوتی بزووتنەوەکانی نەتەوە ماف پێشێل کراوەکان، تەقە لە خەڵک لە شەقامەکان لەساڵی ١٣٥٧ دا. لە دوای سەرکەوتنی راپەڕینی گەلانی ئێرانیش، بە هێرش و تەپەسەری بۆ کوردستان و شاری سنە لە رەشەممەی ١٣٥٧ (١٩٧٩) دا، و لە یەکەم بەهاری ئازادی لە عەرز و ئاسمانەوە بە دژی خەڵکی مەدنیی و حیزب و ڕێکخراوەکانی خوازیاری بە فەرمی ناسینی مافی نەتەوەی کورد. و بەردەوامی هێرشەکان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان؛ بەتایبەتی لە ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٥٨ داو هێرش بردنە سەر تێکۆشەرانی نەتەوکانی تورکمەن، بلووچ و عەرەب ، درێژەدان بەو سیاسەتە چەوتە لەگەڵ سپای پاسداران و بەسیج و هیزە ئینتیزامییەکان، بەشێکن لە کارنامەی سەرکوت کاری ئەو هیزە نیزامییە. ئەرتەش کە بە پێی ئەسڵەکانی ١٤٣ و ١٤٤ ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی، پێویستە پارێزەی خەڵک لە بەرانبەر، هێرشی بیگانەکان دابێ، بەڵام بۆخۆی زۆرترین پێشێلکاری نامرۆڤانەی ئەنجام داوە بەقەولی حەسەنی رووحانی- سەرکۆمار- کە لە ٢٩ ی خاکەلێوەی ئەمساڵ دا، کوتی: ئەرتەش هێمای مەدەنییەتە. ئەگەر ئەرتەش، بە پێچەوانەی سپا و بەسیج و ئەفسەرانی رەدە سەرووی خۆی؛ لە رووداو و سناریۆ ناروونەکانی داهاتووی نێوخۆی و ناڕەزایەتییەکان دا، کردەوەی دژی گەلی ئەنجام نەدا؛ دەتوانن لە بەرەی خەڵک دابێ و میژووی سەرکوت کاری بە پارێزگاری لە گەلانی بەرایی ئێران ئاڵوگۆڕ بکا.