کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشار ئەسەد: خۆمان داوامان کرد حیزبۆڵڵا لە شەڕدا یارمەتیمان بدا

14:41 - 2 بانەمەڕ 2715

بەشار ئەسەد، سەركۆماری سووریە، لە نوێترین وتووێژی خۆیدا گوتی خۆم داوام لە حیزبۆڵڵای لوبنان كردوە كە لە تەنیشت هێزەكانی دەوڵەتدا شەڕ بكەن، بەڵام هیچ هێزێکی كۆماری ئیسلامی لە سووریە نییە. بەشار ئەسەد بە كاناڵی تلویزیۆنیی فرانس 2ی ڕاگەیاند كە ئەوان حیزبۆڵڵایان بۆ شەڕ لە سووریە بانگهێشت كردوە بەڵام ئێرانییەكان ناو هیچ هێزێكی نیزامیی ئێران لە وڵاتی سووریەدا نین و ئەوانیش هیچ هێزێكیان نەناردوە. بەشار ئەسەد لە حاڵێك‌دا ئەم قسانەی دەكرد كە هەر ڕۆژێك پێش ئەم وتووێژە، هەواڵدەریی تەسنیم ڕایگەیاندبوو كە چەكدارێكی ئێران بە ناوی "هادی كەج باف" لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا كوژراوە. پێش ئەمەش چەندین جار ناوەندە هەواڵدەرییەكان ڕایانگەیاند كە ئەندامانی بەسیج و سپای پاسداران لە چوارچێوەی گوردانی بەرگریی لە "حەرەمی حەزرەتی زێنەب" لەم وڵاتە هەیە و بەردەوام لە تێكهەڵچوونەكان دەكوژرێن و ڕێوڕەسمی ناشتنیان لە شارە جیاجیاكانی ئێران بە تەشریفاتەوە بەڕێوە دەچێ. شایانی باسە كە لە سەرەتای دەسپێكی تێكهەڵچوونەكان لە مانگی مارسی ٢٠١١وە تا ئێستا زیاتر لە ٢١٥ هەزار كەس لەم وڵاتە كوژراون و هێندێك ناوچە جۆراوجۆرەكانی ئەم وڵاتە بە گشتی وێران بوون.