کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز بوونەوەی ڕێژەی یارمەتییە ماڵییەكانی ئێران بە حەماس

13:21 - 3 بانەمەڕ 2715

ڕۆژنامەی وال ستریت ژوورناڵ، بە بڵاو كردنەوەی ڕاپۆرتێك، ئاماژەی بە باشبوونەوەی پێوەندییەكانی نێوان ئێران‌و گرووپی حەماس‌و پڕکردنه‌وه‌ی كەلێنەكانی ئێستایان كردووە. ئەم ڕۆژنامە ئامریكاییە لە ڕاپۆرتەكەیدا باسی لەوە كردووە كە یارمەتییەكانی ئێران بە حەماس بۆ جارێكی دیكە زیادی کردوه‌. وال ستریت ژوورناڵ بە پشت بەستن بە زۆر به‌ڵگه‌، ئاماژەی بە قسەكانی یەكێك لە كاربەدەستە پلەبەرزەكانی هەواڵگریی ڕۆژاوا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی یارمەتییەكانی ئێران بە گرووپی حەماس كردووەو لەم بارەوە نووسیویەتی: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە دەیان میلیۆن دۆلار یارمەتیی ماڵی لە لایەن ئێرانەوە بۆ گوردانەكانی "عیزه‌ددین قەسام" نێردراوە. ئەم ڕاپۆتانە دەریان خستووە كە یارمەتییە ماڵییەكان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن "قاسم سولەیمانی" بۆ حەماس نێردراون‌و بۆ بوودجەی ساڵانە بۆ دابینكردنی عەمەلیانی نیزامیی حەماس له‌ دژی ئیسڕائیل‌و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ تەرخان كراون. ئەم ڕۆژنامەیە لە درێژەی ڕاپۆرتەكەی خۆیدا باسی لە جۆری یارمەتییەكانی ئێران بە حەماس كردووە و لەم بارەوە نووسیویەتی: بەثیی زانیاریی سەرچاوە ئەمنیەتییەكان ئەم یارمەتییانە سەرەتا بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە نوێژەنكردنەوەی توونێلەكانی حەماس بووه‌ كە لە ڕەوتی پەلامارەكانی ئیسراییل لە هاوینی ڕابردوودا لەنێو چوون‌و رووخاون. جگە لەوەش حەماس توانیویەتی بە یارمەتیی ئێران پەرە بە مووشەكە نێوه‌ندبڕەكانی خۆی بدا تا بۆ ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی نیزامیی لەگەڵ ئیسراییل ته‌یارو ئامادە بێ.