کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌رهه‌مهینانی فیلمی " دەنگی منداڵانی کۆبانێ و شە‌نگال" له‌ ڕێنوێنیی به‌همه‌ن قوبادی

19:27 - 4 بانەمەڕ 2715

به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "دەنگی منداڵانی کۆبانێ و شە‌نگال" بە رێنوێنیی بەھمەن قوبادی ده‌ستی پێکردوه‌. به‌شی میدیایی پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌کانی به‌همه‌ن قوبادی ده‌ڵێ بەھمەن قوبادی ئێستا لەسەر پڕۆژەی فیلمێکی درێژی سینەمایی بە ناوی "دەنگی منداڵانی کۆبانێ و شە‌نگال" کار دەکا کە باسی بەسەرھات و ئەزموونەکانی ژیانی ڕۆژانەی منداڵانی کۆبانێ‌و شەنگال دەکا کە بە ھۆی شەڕ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئۆردووگاکان ژیان بەسەر دەبەن. لەم پڕۆژەیەدا، شەش فیلمساز سەردانی ھەرێمی کوردستان ‌تورکیه‌ دەکەن و لە تەنیشت ئەو منداڵانەدا دەمێننەوە کە بەھۆی شەڕ لە ئۆردووگاکاندا ژیان بەسەردەبەن و بوونەتە ئاوارەی جەنگ. ئەو دەرھێنەرانە لە ماوەی دوو مانگدا لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا بنەماو رێسا سەرەتاییەکانی سینەماو وێنەگرتن فێری ئەو منداڵانە دەکەن‌و لە لایەن ئەو ستافەوە لە تیمی ٦ تا ٨ کەسیدا رێک خراون تا بتوانن بیرەوەریی، رەنج و ھیواکانی خۆیان لە چوارچێوەی کورتە فیلمدا وێنە بگرن. بەھمەن قوبادی له‌باره‌ی ئامانجی لە رێکخستنی پڕۆژەی فیلمی درێژی سینەمایی "دەنگی منداڵانی کۆبانی و شە‌نگال" ده‌ڵێ لەڕاستیدا ئامانجی سەرەکیی لە رێکخستنی ئەم پڕۆژەیە فێرکردنی منداڵان و مێرمنداڵانێک بووە کە لەم ناوچانەدا لە ژێر فشاری راستەوخۆی شەڕ لەگەڵ داعشدا بوون و ئەوەی کە بەسەریاندا ھاتووە لە رێگای کامێڕای دەزگا راگەیاندنە جۆراوجۆرەکانی دنیاوە وێنەگیراوە، بەڵام ھیچ کاتێک لە روانینی خۆیانەوە سەیری ئەم رووداوانە نەکراوە و زۆربەی توێیە شاراوەکانی ئەم کارەساتە لە تەپوومژێکی لێڵدا شاردراوەتەوە. مەبەست لەم فیلمە، نیشاندانی ئەم نەبیندراوانەیە لە گۆشە نیگای ئەم منداڵانەوە. ئەم سینەماکارە بەئەزموونە کوردە له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ گوتی ئەم کورتە فیلمانە لە تەنیشت یەکتریدا یەکدەگرن و بە شێوەی فیلمێکی درێژی سینەمایی بۆ بەشداری لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم و ھەروەھا پیشاندان لە زانکۆ و ناوەندە زانستییە جۆراوجۆرەکانی جیھان ئامادەدەکرێ. http://localhost/files/bahmaniqobadifilm.jpg