کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقای بیژەن کامکار لە مەهاباد

21:18 - 6 بانەمەڕ 2715

بیژن کامکار، هونەرمەندی بەناو بانگی کورد کۆنسێرتێکی مۆسیقای له‌ شاری مەهاباد پێشکێش کرد. ئه‌و کۆنسێرته‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی، ٣ و ٤ ی بانه‌مه‌ڕ به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س‌و دوای مه‌رگی ناوه‌ختی ئه‌رسه‌لام قانع‌زاه‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌و کۆنسێرته‌که‌ بە هاوکاری ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان بووه‌. له‌و کۆنسێرته‌دا یادو بیروه‌ریی ئه‌رسه‌لام قانع‌زاه‌ هونەرمەندی خەڵکی مەهاباد و ئەندامی ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان به‌رز راگیرا که‌ چه‌ند ڕۆژ پێش کۆنسێرته‌که‌ لە نێوان جادەی تاران ـ قەزوین به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی له‌ ده‌ست دا.