کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نازناوی پاڵەوانیی زۆرخانەیی ئێران به‌ وەرزشکارێکی کورد درا

21:22 - 6 بانەمەڕ 2715

وەرزشکارێکی کورد نازناوی پاڵەوانی زۆرخانەیی ئێرانی پێدرا. موبین زیبالێقا، وەرزشکاری کورد له‌ پارێزگای سنه‌  لە به‌شی پاڵەوانیه‌تیی و زۆرخانەییدا توانی رێکۆردی " کەبادە کشی"ی ئێران بشکێنێ. ئەو وەرزشکارە کوردە لە نێو ٢٩ کەسی بەشدار له‌ پارێزگاکانی خوراسانی رەزەوی، فارس، مەرکەزی ئەلبورز، سیمنان، یەزد ئیسفەهان‌دا توانیویەتی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ وه‌ده‌ست بێنێ ئەو خولە لە رکه‌بەرییەکانی پاڵەوانی زۆرخانەیی ئێران رۆژی هه‌ینی، ٤ ی بانه‌مه‌ڕ له‌ شاری ئاران و بیدگوڵ لە پارێزگای ئیسفەهان بەڕێوە چووەو تێیدا ته‌مه‌نی به‌شداران له‌ ١١ تا ٥٧ ساڵ بووه‌. شایانی باسه‌ له‌ یه‌که‌مین خولی ئه‌و کێبرکێیانه‌دا حوسێن سائمی له‌ سمنان به‌ ٢٣٣ جووت " کباده‌ کشی" رێکوردی ساڵی ٩٣ ی شکاندبوو، به‌ڵام له‌ دووهه‌مین خولی ئه‌و ڕکه‌به‌رییانه‌دا موبین زیبالقا، وه‌رزشکاری کورد توانی ٧٩ جووت زیاتر له‌ پاڵه‌وانی پێشوو لێبدا و به‌ ٣١٢ جووت " کباده‌ کشی" رێکوردی ساڵی٩٣ به‌ ناوی خۆی بشکێنێ.