کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مردنی ١٠ كرێكار لە سنە بە هۆی ڕووداوی كارەوە لە ساڵی ڕابردوو

07:37 - 8 بانەمەڕ 2715

بەڕێوەبەری به‌شی لێكۆڵینەوەی وەزارەتی تەعاون، كارو خۆشبژیویی كۆمەڵایەتیی سنە وێڕای ئاماژە بەوەی له‌ ساڵی ڕابردوو ١٠٥٠ كرێكار لە هەموو ناوچه‌کانی ئێران بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانیان لە دەست داوەو گوتی، به‌شی پارێزگای سنە له‌ قوربانییانی ڕووداوی کار١٠ كەس بووە. محەممەد ئێسابەتی گوتی لە پارێزگای سنە زیاتر لە ١٩٣ هەزار كرێكار بیمەی زۆرەملێیان هەیە كە پشكی پارێزگا لە هەموو بیمەی ئێران بڕی که‌مێک زیاتر له‌ یه‌ک له‌سه‌ده‌. ناوبراو گوتی ساڵی ڕابردوو به‌دواداچوون بۆ ١٦٥ ڕووداوی کار لە پارێزگای سنه‌دا کراوه‌و ده‌رکه‌وتوه‌ كە ١٠ كەسیان بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە. محەممەد ئێسابەتی وێڕای ئاماژە بەوەی كە زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانی مردن له‌ ڕووداوه‌کان له‌ بەشی بیناسازیدا روو ده‌ده‌ن، وەبیری هێنایەوە كە لە ساڵی ١٣٩٢ بڕی سەدی ٤٨ لە ڕووداوەكانی ئێران لە بەشی بیناسازیدا بووە كە زیاتر لە سەدی ٦٠ی ئەم ڕووداوانەدا كرێكارەكە گیانی لە دەست داوە. ناوبراو لە كۆتایی وێڕای ئاماژە بەوەی كە سەدی ٥٢ی ڕووداوی كار لە چاودێری نەكردنەوە سەرچاوە دەگرێ، هەروەها ناوبراو دەڵێ زیاتر لە سەدی ٨٥ لە ڕووداوەكان پێوەندیی بە هۆكاری مرۆییەوە هەیە.