کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکی چوار !!!!!!

03:47 - 12 بانەمەڕ 2715

  نیگام پڕە لە بێدەنگی بایەکی توند!!!! خستمیە سەر شانی ماندوی ئەو. شەڵاڵ بوم بە ڕێژ نەی ئەو ماچانەی ، بەسەر توێی پەنجەرەی دڵمەوە چەندین ساڵە ماونەتەوە. شانەکام قورس و سارد کراسەکەی بەرم کون کون !!!! ماڵەکەم پڕ بوە لە بۆ نی غەریبی لە هەتاوی دڵگرانی ئەم شآرە. ئومێد دەکەم بارانێت بێت هەرچی گوناهی جەستەم بیشواتەوە (بایەکی غوباری تەمەنم هەڵوەرینی و) ڕازە حەرام کراوەکانی دڵم پاکاتەوە. چاوەڕێم پڕ بە دڵ دوای یەکی چوار، هیچ تەزوی ئەوینێ دەر نەجێ لە گیانم. من ئیتر لەمڕۆوە لە هیچ هەتاوی خۆش نابم بە بێ تین دەست بخاتە سەر شآنی باخچەکەم. دلی خۆی پڕ بکا لە تریقەی پێکەنین خەونەکانم لە بار بەری، هەر چی هەمە بیخاتە دەفری چاوەروانی، ڕێگە نادەم لە وسێگەی رامانم هەڵ گرێ.