کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

محەممەدڕەزا بەسامی: له‌ كرماشان ٣٠٠ هەزار که‌س نەخوێندەوارن

15:01 - 17 بانەمەڕ 2715

بەپێی ئامارەكان له‌ ئێستاداو لە ئاستی پارێزگای كرماشاندا ٣٠٠ هەزار كەسی نەخوێندەوارن. محەممەدڕەزا بەسامی، جێگری "سەوادئاموزی"ی ئیدارەی فێركردن و پەروەردەی پارێزگای كرماشان ده‌ڵێ بە پێی نوێترین ئامار له‌ ئێستاداپتر له‌ ٣٠٠ هەزار كەس له‌ شارو ناوچه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌دا نەخوێندەوارن كە زیاتر لە ٨٢ هەزار كەسیان لە ئاستی تەمەنیی ١٠ تا ٤٩ ساڵ دان. بەسامی گوتی، گرووپی تەمەنیی ١٠ تا ٤٩ ساڵ حەشیمەتی چالاكی كۆمەڵگەن كە بە هۆی نەخوێندەواری ناتوانن ڕۆڵ‌و کاریگه‌رییان لە سه‌ر ئابووری‌و گه‌شه‌ی وڵات هەبێ، هەر بۆیە پلاندانان بۆ خوێندەواركردن ئەم گرووپە تەمەنییە زۆر پێویسته‌. ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بە گیروگرفتی خوێندن وەك یەكێك لە گیروگرفتەكانی داهاتووی جیهان ناوبردو گوتی، نەخوێندەواری وەك گەورەترین‌و گرینگترین گیروگرفت ده‌توانێ هەر كۆمەڵگە تووشی زۆر قه‌یران‌و کێشه‌ بکا. ڕاگه‌یاندنی ئاماری ٣٠٠ هه‌زار نه‌خوێنده‌وار له‌ پارێزگای کرماشان له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هه‌ر به‌پێی ئاماره‌ ڕه‌سمییه‌کان ٢٥٠ هه‌زار که‌سیش له‌ پارێزگای ورمێ نه‌خوێنده‌وارن‌، ٦٨ هه‌زار که‌س له‌ پارێزگای سنه‌و ٣٠ هه‌زار که‌س له‌ پارێزگای ئیلام نه‌خوێنده‌وارن