کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی سپای ئێران: زۆری نه‌ماوه‌ هیلالی شیعه‌ دروست بێ

14:36 - 19 بانەمەڕ 2715

محەممەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لەڕێکخستنی هێزێكی ٢٠٠ هەزار كەسی لە عێراق‌و سووریە كردووە و بە ڕەسمی ڕایگەیاندووە كە خەریكن "هیلالی شیعی" پێك دێنن. بەپێی ڕاپۆرتی سایتی "دەولەت بهار" كە سەر بە مەحموود ئەحمەدینژاد، سەركۆماری پێشووی ئێرانە، جەعفەری ڕایگەیاندووە لە حاڵی حازردا ١٠٠ هەزار كەس هێزی چه‌کداری لایەنگری كۆماری ئیسلامی‌یان ل ه‌سووریه‌دا ڕێک خستوه‌. ناوبراو هەروەها باسی لە ڕێكخستنی هێزێكی ١٠٠ كەسیی دیکه‌ش لە چوارچێوەی گڕووپه‌ چەكدارە جۆراوجۆرەكان لە عێراقدا كردووە كە بە قسەی ناوبراو ئەم هێزانە بۆ نیزامی ئیسلامی سەرمایەیەكی گەورەن. ئەم فەرماندەی سپا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی خۆیدا ئاڵوگۆڕەكانی سورویە، عێراق، یەمەن، بەحرەین‌و لوبنانی بە نیشانەی پێكهاتنی "هیلالی شیعی" زانیوە. ناوبراو ئیدیعای كردووە دروتسبوونی هیلالی شیعی وەك شمشیرێك وایه‌ كە دڵی ئیسراییل شه‌قار ده‌کا. قسەكانی ئەم فەرماندەی سپا لە بارودۆخێك‌دا کراوه‌ كە كۆمەڵێك لە چاوه‌دێرانی سیاسی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار سەبارەت بە گەڵاڵەی كۆماری ئیسلامی بۆ پێكهێنانی ئیمپراتووریی شیعه‌ لە ناوچەکه‌دا، لایەنە پێوەندیدارەكانیان وریا كردبۆوە. دیاره‌ كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دەڵێن نامانهەوێ ئیمپراتۆریی شیعه‌ لە ناوچەدا دروست بكەین، بەڵكوو دەمانەوێ "شارستانییه‌تی ئیسلامی" لە ناوچەو جیهاندا بنیات بنێین.