کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوارە بوونی ١٧٠ هەزار بنەماڵەی یەمەنی بەهۆی پەلاماری حوسییەكانه‌وه‌

12:43 - 7 جۆزەردان 2715

حوسییەكانی یەمەن لە مانگی مارسی ڕابردووڕا تا نیوەی مانگی مەی، بە بۆمباران كردنی ١٠٠٠ شوێنی مەدەنی‌و هه‌روه‌ها شوێنی نیشتەجی بوونی خەڵكی ئاسایی لەم وڵاتە، بوونەتە هۆی ئاوارە بوونی ١٧٠ هەزار که‌س له‌ خه‌ڵکی یەمەن. بەپێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافەكانی مرۆڤ لە یەمەن میلیشیا شیعه‌کانی حووسی‌و میلیشیاكانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەركۆماری پێشووی ئەم وڵاتە، لە هێرشەكانی خۆیان بۆسەر ڕێكخراوە مەدەنییەكان‌و شویچنەكانی نیشتەجی بوونی خەڵكی بێدیفاع لە پارێزگا جۆربەجۆرەكانی ئەم وڵاتە، گەورەترین دۆخ‌و قه‌یرانی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤیان لە وڵاتی یەمەندا خوڵقاندووە. بەپێی ئەم ئامارە، ڕێژەی هێرش‌و بۆردوومانەكانی ئەم گرووپە بۆسەر مڵك‌و ماڵەكان، خانووبەرەكان، ڕێكخراوە مەدەنی‌و نەخۆشخانەكان لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە، سنووری ١٠٠٠ حاڵەتی بەزاندووە. لەنێو شوێنە مەدەنییە پەلاماردراوەكان لە لایەن حوسییەكان‌و هێزەكانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، ٦٢ نەخۆشخانە، ٢٣ كارخانەی بەرهەم هێنانی بەرق‌و هەروەها ناوەندە فێركارییەكان، بەندەرو مخابراتەكان زیانییان بەركەوتووە.