کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیبا كەلام: دەنگ‌و ڕەنگی ئێران نوێنەری كەمینەی سەدی هەشتە، بەڵام سەدی ٩٥ی خەڵك باجه‌که‌ی دەدەن

04:52 - 10 جۆزەردان 2715

سادق زیبا كەلام دەڵێ، دەنگ‌و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی نوێنەری كەمینەی هەشت لە سەدە، بەڵام ئه‌وه‌ سەدی ٩٥ی خەڵكه‌ ماڵیاتی‌و باجی ئچالاکیی ئه‌و ڕێکخراوه‌ زه‌به‌لاحه‌ ده‌ده‌ن. سادق زیبا كەلام، مامۆستای زانكۆو چاوه‌دێری سیاسی دەڵێ دەن‌و ڕەنگی كۆماری ئیسلامی خۆی تەنیا پێبەند بە كەمینەی سەدی ٨ و ئه‌و ٤ میلیون دەنگەدەزانێ كە یان بە سه‌عید جەلیلی دراوەو هیچ مافێك بۆ زۆرینەی بێدەنگ لەبەر چاو نەگیراوەو ئه‌وان خۆیان تەنیا بە نوێنەری كەمینە دەزانن. زیبا كەلام هەروەها دەڵێ دەنگ‌و ڕەنگی خۆی بە نوێنەری بەرەی خۆڕاگریی سه‌ر به‌ ئه‌حمه‌دی نژاد دەزانی‌و نایەوێ بزانێ كە زۆرینەی خەڵك چییان دەوێ، بەڵكوو بەدوای ئەوەوەن كە تەنیا كەمینەی توندڕەو چ داواكارییەكیان هەیە؛ هه‌ر بەم هۆیەیه‌كاتێك لە گورگان ١٠ هەزار كەس ده‌چنه‌ پێشوازی لە نەوەی خومەینی ئەم ڕاگەیەنە مێشێکی لێ میوان نییه‌؛ لە بەرامبەردا ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی "دڵواپسان" لاقی لە بەردێك هەڵەنگوێ‌و بریندار بێ، ده‌موده‌ست تاوانه‌که‌ی دەكەوێتە ئەستۆی گرووپی وتووێژكار ناوكی. زیبا كەلام ده‌ڵێ سەدی ٩٥ خەڵك ماڵیاتی دەنگ‌و ڕەنگی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەن بەڵام ئەم ڕاگەیەنە تەنیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سەدی ٨ی ئەوانه‌ کار ده‌کا لایەنگری له‌ باڵه‌ توندڕەوەكان ده‌که‌ن. سادق زیبا كەلام لە لایەكی دیكەوە دەڵێ مەنتقی دەنگ‌و ڕەنگی كۆماری ئیسلامی وەك ڕاگەیاندنی میللی ڕێک مەنتقی "ستالین"ه‌ و ڕاست وەك ستالین هەڵسوكەوت دەكا. ستالین دەڵێ هه‌ر كەسێك وەك ئێمە نه‌بێ كە واتە دژی ئێمەیە. دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیش دەڵێ هەر كەسێك لەگەڵ توندڕەوەكان‌و ئەحمەدی نژاد نەبێ بە ئەولاو ئەملا دژی دەنگ‌و ڕەنگی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەو هیچ جیاوازییەك نییە كە ئەو كەسە ئەگەر زیبا كەلام یان هاشمی ڕەفسەنجانی یان سەید حەسەن خومەینی نەوەی خومەینی بێ.