کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەزا خەندان: لە ئێران سانسۆر لەمپەرێكە لە بەردەم چالاكییە ئەدەبی‌و هونەریەكاندا

04:54 - 10 جۆزەردان 2715

ڕەزا خەندان، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەرانی كانوونی نووسەران دەڵێ تا ئەم كاتەی سانسۆڕ هەبێ‌و هەست بە ئازادیی‌و بەرگری كردن لە ڕادەربڕین بكرێ، بەرگری كردن لە مافە سینفییه‌کانی نووسەران وەك پێویستییەكی حاشا هەڵنەگر لەجێی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و، ئەم كانوونەش هەروا لە كار‌و چالاكیی خۆی بەردەوام دەبێ. كانوونی نووسەرانی ئێران بە بلاوکردنه‌وه‌ی ڕاگەیەندراوێك ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌ په‌ره‌سه‌ندنی فشارە ئەمنیەتییەكان دژ به‌ ئەندامانی كانوونی نووسەران دەربڕیوه‌و ئەم كردەوانەیان بە نموونەی هەر بەرچایو پێشێلكردنی ئازادیی ڕادەربڕین‌و ژێر ێنانی مافی بەشداریی خه‌ڵک لە ڕێکخراوه‌ مەدەنییەكاندا ناو بردوه‌. ڕەزا خەندان، ئەندامی هەیئەتی مامۆستایانی كانوونی نووسەران وەبیری هێنایەوە كە ئەم فشارە ئەمنیەتییانە بێ وێنە بووەو لە هه‌ندێ قۆناغی تایبەتدا فشارەكان توندتر دەبنەوەو ئامانجی سەرەكی له‌و فشارو سه‌رکوتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كە پێش بە چالاكییەكانی ئەم كانوونە‌و هه‌موو جۆره‌ چالاکییه‌کی مه‌ده‌نی بگرن. ناوبراو هەروەها دەڵێ بۆ ئەوەی كۆمەڵگەیەكی هونەری‌و ئەدەبیاتی پێشڕەو، مۆدێرن‌و پێشكەوتوومان هەبێ پێویستیمان بە ئازادیی ڕادەربڕین هەیە. بە بڕوای ناوبراو چۆن لە وڵاتی ئێران سانسۆڕ بەردەوامەو پێش بە چالاكییە ئەدەب‌ و هونەرییەكان دەگیردرێ، زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌م بارودۆخە ناڕازین.