کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشاندرانی بەرھەمەکانی "پووران درەخشەندە" لە زانکۆی شیکاگۆی ئەمەریکا

02:06 - 11 جۆزەردان 2715

بەرھەمە سینەماییەکانی خاتوو پووران درەخشەندە لە زانکۆی "نۆرس وێسترێن" لە شاری شیکاگۆ لە وڵاتی ئەمەریکا پیشان دران پووران درەخشەند، خاتوونی سینه‌ماکاری کوردی خه‌ڵکی کرماشان کە لەسەر بانگھێشتی گروپی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیای پەردیسی زانکۆی "نۆرس وێسترێن"ی شیکاگۆ سەردانی وڵاتی ئەمریکای کردووە، دوای پیشاندرانی سه‌رکه‌وتووانه‌ فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن"، سیناریۆی ئەم فیلمە، بەرھەمە سینەماییەکانی دیکەی و ھەروەھا کتێبی "خاتوونێک لە زاگرۆس"ی کە بۆ دنیای سینەمای ئەم دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرە کوردەی سینەمای ئێران تەرخان کراوە، پێشکەش بە ئەرشیڤی زانکۆی "نۆرس وێسترێن"ی شیکاگۆی کرد. فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا، لە بەرنامەیەکدا بە ناونیشانی "چاوخشاندنێک بە بەرھەمە سینەماییەکانی پووران درەخشەندە" حه‌وتووی ڕابردوو لە مۆزەخانەی "بلاک سینەما" لە پەردیسی زانکۆی "نۆرس وێسترێن"ی شیکاگۆ لە وڵاتی ئەمریکا پیشان درا و دوایپیشاندرانی ئەم فیلمە لە ئەمریکا، کۆڕی رەخنە و ھەڵسەنگاندنیی بە ئامادەبوونی خاتوو "پووران درەخشەندە" بەڕێوەچوو و ئەم فیلمسازە کرماشانییە بە وردیی وڵامی پرسیارە جۆراوجۆرەکانی قوتابیانی نەتەوە جیاوازەکانی دایەوە.