کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠٠كارخانەی بەرهەم هێنانی كوود لە ئێران لە بەرەبەری داخران دان

07:18 - 18 جۆزەردان 2715

مۆحسێن سیرووس، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی كوودە جووتیارییەكانی ئێران دەڵێ، ٣٠٠ كارخانەی بەرهەم هێنانی كوود لە بەرەبەری داخران دان. ئه‌و ده‌ڵێ بە داخرانی ئەم كارخانانە ١٥ هەزار كرێكار بێكار دەبن. مۆحسێن سیرووس وێڕای ئاماژە بەوەی كە جەهادی جووتیاری لە ساڵی ڕابردوودا بایی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار، كوودی شیمیایی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە كردووە، ده‌ڵێ بەم بڕە زۆرە كوودەی كە هاوردە كراە زەبرێكی قورس لە بەرهەمی نێوخۆیی داوە. ئه‌ودەڵێ، بەم حاڵە نزیكەی ٣٠٠ كارخانەی بەرهەم هێنانی كوود بچووكترین ئاوڕیشیان لێ نادرێتەوە و ئەگەر تەنیا نیوەی تێچووی هاورده‌كردنی كوود لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و تەنانەت ساڵانی پێشتریش خەرجی كڕینی بەرهەمە نێوخۆییەكان كرابا، ئەمڕۆ بەرهەم هێنەر نێوخۆییەكان لە باشترین بارودۆخدا دەبوون. ئەم ئەندامەی هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنەرانی كوودە جووتیارییەكان هەروەها گوتوویەتی، زۆربەی ئەم كوودانەش كە هاوردەیان دەكەن ستانداردی پێویستییان نییە. جێی باسە لە ئێستادا ئێران ساڵانە 3 میلیۆن تۆن كوودی شیمایی و ١٧ هەزار تۆن لە جۆرەكانی ژەهری دژە ئافەت هاوردە دەكا. ئەم ڕەوتەی كە پێشبینی كراوە لەوانەیە بەهۆی بەردەوام بوونی چالاكیی بەهێزی فرۆشیارانی كوود تا ساڵی ١٣٩٧ بۆ ٨ میلیۆن تۆن بەرز بێتەوە.