کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریكا: بەهۆی گەمارۆكانه‌وه‌ ، ١٦٠ میلیارد دۆلار لە داهاتەكانی نەوتی ئێران كەم بۆتەوە

06:17 - 19 جۆزەردان 2715

جیكووب لو، وەزیری دارایی ئامریكا ده‌ڵێ لە ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا و به‌هۆی گەمارۆكی سه‌ر ئێران ١٦٠ میلیارد دۆلار لە داهاتی نەوتی ئه‌و وڵاته‌ که‌می کردوه‌. ئەم كاربەدەستە دەوڵەتییەی ئامریكا كە ڕێكەوتی ١٦ی جۆزەردان لەنێو كۆڕی لایەنگرانی سیاسەتەكانی ئیسراییل‌دا قسه‌ی ده‌کرد، پشتیوانیی له‌ دانووستانە ئەتۆمییەكانی نێوان زلهێزە جیهانییەكان‌و ئێران كرد. ناوبراو لە هەمان كاتدا پێداگری كردوە كە واشینگتۆن هەر كارێك بە پێویست بزانێ دەیكا تا نەیه‌ڵی ئێران دەستی به‌ چەكی ئەتۆمی ڕابگا، ئەم كارەش هەر بەهۆی پاراستنی ئەمنیەتی ئیسراییل نییە، بەڵكوو پارێزگاری كردن لە ئەمنیەتی ئامریكاشە. وەزیری دارایی ئامریكا وێڕای ئاماژە بە زیانی گەمارۆكان بەدژی ئێران گوتی لە ساڵی ٢٠١٢ به‌و لاوه‌ گەمارۆكان بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ١٦٠ میلیارد دۆلار لە داهاتە نەوتییەكانی ئێران که‌م بکا، ئەم مەسەلەش بۆتە هۆی ئەوەی كە لەم ماوەیەدا ئابووریی ئێران نزیكەی سەدی 9 بچووكتر بێتەو