کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێعدامكرانی دەیان زیندانی لە ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا

06:18 - 19 جۆزەردان 2715

سەرچاوەكانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران ده‌ڵێن ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوكمی ئێعدامی دەیان مەحكووم به‌ ئێعدام لە زیندانە جۆراوجۆرەكانی ئەم وڵاتەدا له‌سه‌ریان جێبه‌جێ کراوه‌. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەر لە بەانیی ڕۆژی یەكشەممە ٧ كەسی مەحكووم بە ئێعدام لە شیراز ئێعدام كران. ڕۆژی دووشەممەش ٦ كەسی دیكە لەسەر تاوانەكانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر له‌ زیندانی ورمێ ئێعدام كراون. بێهرووز دەرویشی، نوسرەت عەبباسی، محەممەد بەهادینی، خورشید عەبباسنژاد، بێهنام خەلیلپوور و ڕەسووڵ محەمەد، ناوی ئەم ٦ زیندانییە ئێعدام كراوەی ورمێیە كە تا ئێستاش لە لایەن سەرچاوەو ئۆرگانە ڕەسمییەكانەوە هیچ ئاماژەیەكی پێ نەكراوە. جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئێعدام، بە تایبەت ئێعدا كرانی تاونبارانی مادە هۆشبەرەكان، لە حاڵێكدا پەرەی سەندووە كە پێشتر بڕیار بوو هاوكات لەگەڵ هاتنە بەر باسی گەڵاڵەی هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام بۆ تاوانبارانی مادە سڕەكەرەكان لە مانگی بانەمەڕدا، كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی ئێعدامەكان، یەكەم هەنگاوی بەكردەوەی خۆی هەڵبێنێتەوە.