کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەكیەتیی ئورووپا: ئاژانس له‌ ئێران دڵنیا نه‌بێ، ڕێككەوتنی ئەتۆمیش سەر ناگرێ

06:27 - 19 جۆزەردان 2715

یەكیەتیی ئورووپا لە بەیاننامەیەكدا، ڕوو بە كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ ئەگەر دەیهەوێ ڕێككەوتنی ناوكی بۆ لابردنی گەمارۆكان سەر بگرێ، دەبی لە بابەت لێكۆڵینەوەو به‌دواداچوونه‌ دواكەوتووەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هاوكاریی ئاژانس بكا. بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، لە بەیاننامەی یەكیەتیی ئورووپادا هاتووە كە ئێران هەر چەشنە هەوڵێك بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەكی ناوكی، یان هۆگرایەتیی بە وەدەستهێنانی ئەم جۆرە چەكە ڕەد دەكاتەوە، لە لایەكی دیكەشەوە داواكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش بۆ هاوكاری كردن لە بواری لێكۆڵینەوەكان لە بارەی ئەم مەسەلەش قەبووڵ ناكاو، ئه‌وه‌ش ناکرێ لێی دڵنیا بین. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە که‌ به‌ ئاکام گه‌یشتنی لێكۆڵینەوەكان لە بارەی ئەم قسانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانه‌، هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێككەوتنی ناوك‌و ئێران دەبێ مل بۆ بەرتەسككردنەوەی چالاكییە ناوكییەكانی ئێستای ڕابكێشێ. لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا مەسەلەی دەستڕاگەیشتن بە ناوەندە نیزامییەكانی ئێران بەپێی پرۆتۆكۆلی ئیلحاقی‌و پەیمانی نەهێشتنی پەرەپێدانی چەكی ناوكیی ناسراو بە "ئێن پی تی" و هەروەها وتووێژ لەگەڵ بیرمەندانی ناوكیی ئێران بۆ چارەسەری ئەم كێشانەی كە هەر لە جێی خۆیان ماون، لە نێوان ئێران‌و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا، شەپۆلێكی دیکه‌ی لە كێشەمەكێشی نێوان دولایه‌ندا لێ كەوتۆتەوە.