کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری سەرۆک کۆمار: نازانین ١٠٠ میلیارد دۆلار لە کوێدا خەرج کراوە

15:25 - 20 جۆزەردان 2715

جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێران باسی لە ناڕوونیی زیاتر لە١٠٠ میلیارد دۆلار داهاتی فرۆشتنی شیركەت‌و كارخانەكانی دەوڵەت بە کەرتی تایبەت لە سەردەمی ئەحمەدی‌نژاددا کردوەو دەلی هیچ كەسیش قەرار نییە لەم بابەتە بكۆڵێتەوە. ئێسحاق جەهانگیری كە لە پێوەندی لەگەڵ گەڵاڵەی پاڵاوتنی پارێزگای بوشێهر سەردانی ئەو شارەی كردبوو، گوتی كە دەوڵەتی پێشوو زیاتر لە ١٠٠ میلیارد دۆلار لە كارخانە گرینگەكان لە بەشە جیاجیاكانی وەك موخابرات، پۆڵا، پاڵاوگە، نیروگاو كانگای مسی فرۆشتووەو ڕوون نییە كە ئەم پارەیە لە كوێ خەرج كراوە. ئەم قسانەی ناوبراو ڕۆژێك پێش دەسبەسەركرانی حەمید بەقایی، جێگری جێبەجێكاری مەحموود ئەحمەدی نژاد سەركۆماری پێشووی ئێران لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە بوو. ناوبراو لە هەمان كاتدا گوتی، هیچ كەس لەم بابەتە ناكۆڵێتەوە. جەهانگیری لە پێوەندی لەگەڵ فرۆشتنی بەشێك لە نەوتی ئێرانیش گوتی كە لە ڕابردوودا نەوت بە كەس و دامەزراوەكان درابوو كە تا ئێستاش پارەكەیان وەرنەگرتووە.