کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٢٦ منداڵ وێڕای دایكەكانیان لە زیندانەكانی ئێراندا به‌سه‌رده‌به‌ن

10:14 - 21 جۆزەردان 2715

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنە نێوخۆییەكانی ئێران، بوونی ٤٢٦ منداڵ وێڕای دایكەكانیان لە زیندانەكانی ئێراندا، وەك خه‌سارێکی كۆمەڵایەتیی باسی ده‌کرێ. ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ كە ڕێكخراوی زیندانەكان بوودجەی پێویستی بۆ چارەسەر كردنی گرفتی ئەم منداڵانە نییە كە لە زیندانەكانی ئێراندا لەگەڵ دایكەكانیان دەژین، هەر بۆیە داوایان لە كۆمەڵگای مەدەنی و ڕێكخراوی خێرخوازییەكان كردووە بە مەبەستی دامەزراندنی باخچەی ساوایان لە نزیك زیندانەكانی ئێران هاوكاریی دەوڵەت بكەن. بەڕێوەبەری ئەنجوومەنێكی خێرخوازیی بە ڕاگەیەنه‌کانی ڕاگەیاندووە: ڕێكخراوی بێهزیستی بەهۆی نەبوونی بوودجە خۆی لە دامەزراندنی باخچەی ساوایان نەداوە. بەقسەی ئەم بەڕێوەبەرە، لە ئێستادا بەپێی ئاماری ڕێكخراوی زیندانەكان نزیكەی ٤٢٦ منداڵ لەگەڵ دایكیان لە زینداندا دەژین. لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە بنیادی منداڵ مانگانە ٤٠ هەزار تمەن بە هەركام لەم منداڵانە دەدا كە ئەوەش یەكجار كەمە و بەهیچ كوێ ڕاناگا.