کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕیادێک لە وڵاتی دانمارک بۆ ئەدیب‌و نووسەری کورد مامۆستا ئەحمەد قازی

07:10 - 26 جۆزەردان 2715

لە وڵاتی دانمارک کۆڕێکی ماتەمینی بۆ ئەدیب‌و نووسەری کورد مامۆستا ئەحمەد قازی بەڕێوەچوو. کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، ڕۆژی شەممە، 13 ی جۆزەردان بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی نووسەر، وەرگێڕ و ئەدیبی خاوەن هەڵوێستی کورد مامۆستا ئەحمەد قازی، کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد، کۆڕیادێکی بەڕێوە برد. ئەو کۆڕە یادە کە چەندین کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی قازی، نوێنەری حیزب‌و ڕێکخراوە کوردستانییەکان‌و کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتانی دانمارک و سوید تێیدا بەشدار بوون، سەرەتا بە یەک خۆلەک وەستان بۆڕێزگرن لە یادی شەهیدانی سورخەڵاتی گەلەکەمان‌و مامۆستا ئەحمەدی قازی دەستی پێکرد. پاشان ئەحمەد ڕەحمانی، بەڕێوەبەری بەرنامەکە کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا ئەحمەدی قازی خوێندەوەو بە دوای ئەودا پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەۆ بۆنەیە لایەن ڕەحیم خالیدنژاد، ئەندامی کومیتەی گشتیی حیزب لە دانمارک پێشكێشی ئامادەبووان کرد. لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا پەیامی پرسە‌و هاودەردی حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکان کە بەو بۆنەوەیە نێردرابوو خوێندرانەوەو بە دوای ئەو دا ڕەشید قازی، بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی قازی پەیامێکی کورتی پێشکەش کرد. ڕەشید قازی لە بەشێک لە قسەکانی سپاسی گەرمی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆڕیادەو پاشان سپاسی حیزب و ڕێکخراوە بەشداربووەکانو هەموو ئامادە بووانی کرد بۆ بەشدارییان لەو کۆڕیادە دا. دواتر ئاوڕی دایەوە سەر ژیانی و بەسەرهاتی مامۆستا ئەحمەد قازی و باسێکی وردی سەبارەت بە چالاکی و هەڵویستی سیاسی، خەباتی مەدەنی و هاوکات هەوڵ و تێکۆشانی ناوبراوو بۆ پەرەپێدان و زیندوو ڕاگرتنی زمانی کورد پێشکەش کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە لە هەمان ڕێورەسمە دا، ڕێز لە کار و تێکۆشانی نووسەر و ڕۆژنامە نووسی بەناودەنگی کورد، کاک ئەحمەد شەریفی‌ش گیرا کە چەند ڕۆژ پاش مامۆستا ئەحمەدی قازی، ئەویش لە شاری مەهاباد کوچی دوایی کرد. شایانی باسە ئەو حیزب‌و ڕێکخراونەی کە بەشدار کۆڕی پرسەکەیان کرد و پەیامیشیان ناردبوو بریتی بوون لە: - پارتی دێموکراتی کوردستان - یەکێتی نیشتمانی کوردستان - ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران - حیزبی شیوعی کوردستان - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - فدراسێونی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک - ئینسیاتیفی کورد لە دانمارک