کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی کۆمیتەی سویسی حدک لە ساڵیادی دامەزرانی پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریە

16:04 - 26 جۆزەردان 2715

هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌شداریی لە ریوڕەسمی پەنجاو هەشتەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریە کرد. لە سەر بانگهێشتنی فەرمی پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریە ئێواری ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٤-٦-٢٠١٥ی زایینی، شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە سوئیس بەشداری یادی دامەزراندنی پاریی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریەیان کرد. لەم کۆڕیادەدا کە بە سەدان کەس لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان‌و نوێنەی زۆرێک لە حیزب و ڕێکخراوە کورستانیەکان تێیدا بەشداربوون، پەیامی پیرۆزبایی حیزب بەو بۆنەیە لە لایه‌ن زاهید شاعیری، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سویس پێشکەش کرا. http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/swiss/pdk-suria2015.jpg