کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی یۆسف کاکەمەمی لە زیندان‌ڕا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ

16:08 - 26 جۆزەردان 2715

یۆسف کاکە مەمی، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ورمێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ یۆسف کاکەمەمی، زیندانیی سیاسیی کورد ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ ی جۆزەردان لە بەندی ١٢ ی زیندانی ورمێ‌ڕا بۆ ئیدارەی ئیتلاعات گواستراوەتەوە. یۆسف کاکەمەمی ساڵی ڕابردووش بە تۆمەتی پێوەندی هەبوونی بە میدیاو ڕاگەیەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن‌و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ بۆ ماوەی دوو مانگ لێکۆڵینەوەی لێکراو لە زینداندا پەروەندەیەکی دیکەی بۆ کرایەوە. شایانی باسە یۆسف کاکەمەمی خەڵکی مەهاباد ساڵی ٨٦ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرو بەتۆمەتی پێوەندی هەبوونی بە حیزبێکی کوردیی نەیاری ڕێژیمەو حوکمی ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. ئەو ئێستا لە بەندی ١٢ ی زیندانی ورمێ‌دا خەریکی کێشانی حوکمەکەیەتی.