کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وریاكردنەوەی سیناتور باب كوركێر لەبارەی "دانی ئیمتیازی زۆر بە ئێران" لە وتووێژی ناوكی‌دا

19:38 - 26 جۆزەردان 2715

باب كوركێر، سەرۆكی كومیتەی پێوەندیی دەرەوەی سەنای ئامریكا، لە پێوەندی لەگەڵ ڕاپۆرتەكان لە بواری "پێدانی ئیمتیاز ی زۆر بە ئێران" لە وتووێژە ناوكییەكاندا نیگەرانیی خۆی دەربڕی. سەناتور كوركێر لە نامەیەكدا كە ڕۆژی دووشەممە بڵاوی کردۆتەوە، باراك ئۆبامای ئاگادار كردۆتەوەكە ڕاپۆرتەكان ئەمە دەردەخەن هەیئەتی ئامریكای لەوانەیە ڕێككەوتنێكی خراپتر واژۆ بكەن كە زەنگی مەترسیدار بۆ ناوبراو لێ بدا. باب كوركێر بەم حاڵەش گوتبووی زۆرم متمانە بەم ڕاپۆرتانە نییە و هیوای خواستوە کە ئەوانە ڕاست نەبن. باب كوركێر لە داڕێژەرانی پەسندكراوەیەكە كە ئیزن بە كۆنگرەی ئامریكا دەدا چاودێریی ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران، بیروبۆچوونی خۆی لە بواری ئەگەری ئەم ڕێككەوتنە دەرببڕێ