کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆربەی کارگاو کارخانەکانی ئێران بە زەرفییەتی كەمتر لە سەدی ٣٠ کار دەکەن

07:18 - 27 جۆزەردان 2715

سەرۆكی ماڵی پیشەسازی، كانزاو تیجارەتی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند كە زۆربەی کارگاو یەكە بەرهەمهێنەرەكان لە ئێران بە كەمتر لە سەدی ٣٠ بارستایی خۆیان، كار دەكەن. عەبدولوەهاب سەهل ئابادی وێڕای ئاماژە بەم مەسەلە كە، قەیرانی پارەی نەغد لە ئێران گەیشتۆتە قۆناغی قەیران، گوتی: دەوڵەت لەجیاتی چارەسەری گرفتەكانی یەكە بەرهەمهێنەرەكان، فشاری سەدا سەدی خۆی بۆ وەرگرتنی قەرزەكانی خۆی لەم کارگەو یەکانە چڕ كردۆتەوە. ناوبراو وێڕای باسكردن لەوەی كە ئەم یەكە بەرهەمهێنەرانە ناچارن بەرهەمەكانی خۆیان لە بارودۆخێكی دژواردا بفرۆشن، گوتی: ەئمڕۆكە زۆربەی پیشەسازییەكان ئێران توانای پێدانی پارەی برقی خۆیان نییە‌و تەنانەت قەرزی قەبزە گازییەكانی خۆشیان دەبێ بە سوودەوە بدەنەوە بە دەوڵەت. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ڕەزا ڕەحمانی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی پیشەسازییەكانی مەجلیس دەڵێ سەنعەتی ئێران بە سەدی ٥٠ی زەرفییەتی خۆی کار دەكا، لەم بەینەشدا سەدا ٢٠ ی یەكەكانی شارۆچكە پیشەسازییەكان بە تەواوی لە كار كەوتوون و داخراون.