کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە فینلاند بە بۆنەی ئیعدامی شەهید مەنسووری ئاروەند

15:57 - 28 جۆزەردان 2715

کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە فینلاند بە بۆنەی ئیعدامی شەهید مەنسووری ئاروەند پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە فینلاند بە بۆنەی ئیعدامی شەهید مەنسووری ئاروەند: بە داخێکی گرانەوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٤ی ژوئەن، مەنسوور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی ناسراو و ئەندامی چالاکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناو شاری مەهاباد، دوای ٤ ساڵ زیندان و ئەشکەنجە، لە بەندیخانەی میاندواو لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کرا. ئیعدام کرانی مەنسوور ئاروەند لە کاتێک دا بوو کە پێشتر پێی راگەیەندرابوو حوکمی ئێعدامەکەی بۆ زیندانیی هەتاهەتایی کەم کراوەتەوە. بە ئیعدامی شەهید مەنسوور ئاروەند، گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشەرێکی دڵسۆزی مافە نەتەوایەتیەکان و خەڵکی مەهاباد مرۆڤێکی پێشەنگ و خۆشەویستیان لە دەست دا. ئێمە لە کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی فینلاند، وێڕای مەحکووم کردنی ئیعدامی مەنسوور ئاروەند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهید مەنسوور رادەگەیەنین و هاوبەشیی خۆمان بۆ ئەو خەمە دەردەبڕین. هاوکات خوازیاری ئازادیی سەرجەم زیندانیانی سیاسین لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دووپاتی دەکەینەوە کە زیندان و ئەشکەنجە و ئیعدامی رۆڵەکانی کورد هیچکات رەورەوەی خەباتی ئەم نەتەوەیەی نەوەستاندوە. کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە فینلاند ١٧ی ژوئەنی ٢٠١٥