کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە بریتانیا بەبۆنەی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند

17:12 - 30 جۆزەردان 2715

کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە بەریتانیا بەبۆنەی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکومکردنی ئەو جینایەتە هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕاگەیاندوە. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە کە ڕاستە لەدەستدانی ڕۆڵەیەکی ئەم نەتەوەیە کەسەرێکی گەورەیە لە خەباتی نەتەوایەتییمان، بەڵام هەرگیز چۆك بە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان نادا بەڵکو سورتریان دەکا لەسەر خەبات و بەرخۆدان لە پێناوی بەدیهێنانی حوکمی یاسا، ئازادی، مافی مرۆڤ، ئاشتی و دیموکراتی. کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە بەریتانیا دەڵێ بەم کارە جمهوری ئیسلامی جارێکی دی سەلماندی کە چەندە لە نەتەوەکەمان دەترسێ و هەرگیز ناتوانێ بە فکر ڕووبەڕوی ببێتەوە چونکە ئەوان بیر تاریکن.. بەڵێ ئەوان دەتوانن کەسێك بکوژن یان ساختمانێك بڕوخێنن وە جەرگی دایکێکی بێتاوان بسوتێنن بەڵام هەرگیز ناتوانن ورە و ئاوات و هزری نەتەوەکەمان لەناوبەرن.