کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری خۆپیشاندان لە شاری یۆتێبۆری سوید، بۆ مەحکووم کردنی ئێعدامی تێکۆشەری کورد مەنسوور ئاروەند

06:29 - 31 جۆزەردان 2715

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری یۆتێبۆری وڵاتی سوید، لە بانگەوازێک دا داوا لە گشت کوردانی دانیشتووی دەڤەری یۆتێبۆری و دەورووبەری دەکات کە بە مەبەستی مەحکووم و شەرمەزار کردنی ئێعدامی ڕۆڵەی تێکۆشەری کورد " مەنسوور ئاروەند" و پشتگیری و پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی نێو چاڵە ڕەشەکانی رژیمی ئیسلامی و هاواکات بۆ هەرچی زیاتر ناساندنی ڕووی راستەقینەی ئەو ڕژیمە دژی مرۆڤایەتییە بە خەڵکی جیهان، لە خۆپیشاندانێک دا کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧-٦-٢٠١٥ رێکدەخرێت بەشداری بکەن. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەو لۆگۆی خوارەوە کات: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی: 27/6/2015 کات: 14 بۆ 15 شوێن: Brunnsparken Göteborg حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی یۆتێبۆری http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/Ostralya/mansuor-arwand-12.jpg