کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی دژ بە لە سێدارەدانی مەنسوور ئاروەند، لە شاری کۆڵنی ئاڵمان

21:33 - 1 پووشپەڕ 2715

رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٠/٦/٢٠١٥ بەرامبەر بە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ له لایان هێزه کوردستانییەکانی جێگیر لە شاری کۆڵنی ئالمان، کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی بەبۆنەی له سێدارەدانی مەنسور ئاروەند، چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو. سەرەتا ئەکسیۆنەکە به خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، ئینجا پەیامی هاوبەشی هێزه کوردستانیەکان خوێندرایەوە. له درێژەی چالاکییەدا،دەیان نوسخە پەیام و وتار به زمانەکانی کوردی و ئاڵمانی بە سەر ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانە دا بلاوکرایەوه. پێویست بە ئاماژەیە کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشووی ئەو دەڤەرە لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەدا بەشدارییان کرد. حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٠/٦/٢٠١٥ بەرامبەر بە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ له لایان هێزه کوردستانییەکانی جێگیر لە شاری کۆڵنی ئالمان، کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی بەبۆنەی له سێدارەدانی مەنسور ئاروەند، چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو. سەرەتا ئەکسیۆنەکە به خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، ئینجا پەیامی هاوبەشی هێزه کوردستانیەکان خوێندرایەوە. له درێژەی چالاکییەدا،دەیان نوسخە پەیام و وتار به زمانەکانی کوردی و ئاڵمانی بە سەر ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانە دا بلاوکرایەوه. پێویست بە ئاماژەیە کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشووی ئەو دەڤەرە لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەدا بەشدارییان کرد.