کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان هەیئەتێکی کومیتەی ئۆستفۆڵدی ح د ک و پاری کاری نۆروێژی

07:44 - 3 پووشپەڕ 2715

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣-٦-٢٠١٥ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی ئۆسفۆڵدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ حەسەن خەمبار، چاویان بە هەیئەتێکی حیزبی کاری نۆروێژ و شارەداری شاری فرێدریکستاد-ی نۆروێژ کەوت. لەو دیدارە دا کە کاتژمێر ٦ی ئیوارە بە کاتی نۆروێژ دەستی پێکرد و ماوەی ٢ی کاتژمێری خایاند، هەیئەتی حیزبی نامیلکەیەکی سەبارەت بە ئامانج و سیاسەتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی نۆروێژی، پێشکەشی هەیئەتی خانەخوێ کرد و هاوکات باسێکی تێروتەسەلیان سەبارەت بە جەنایەت، ئێعدام، ئەشکنجە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پێشکەش کرد. تەوەرەی سەرەکی باسەکان بریتین بوو لە ئێعدامی تێکۆشەری کورد مەنسوور ئاروەند و ئەشکەنجە و ئازاری بەندکراوە سیاسییەکانی کورد و ئێرانی و هاوکات باس لە دەست تێوەردانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە کاروباری ولاتانی جیهان و پشتیوانی کردنی ئەو ڕژیمە لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی. لەو چاوپێکەوتنە دا هەردووک لا هاورا بوون لەسەر ئەوەی کە درێژە بەو جۆرە دیدار و چاوپێککەوتنانە بدرێ و بۆ لێک تێگەشتنی زیاتر لە کولتوور یەکتری هەوڵی زیاتر بخرێتە گەڕ. هەیئەتی نۆرویژی خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربڕی. لە بەرامبەر دا هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سپاسی هەیئەتی حیزبی کار و بە تایبەت شارەداری شاری فرێدریکستاد،یان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە. http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/norwej/hdk-ap-1.jpg