کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری خۆپیشاندان لە بەردەم بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێف دژ بە ڕەوتی ئێعدامی چالاکانی سیاسی لە ئێران

16:46 - 3 پووشپەڕ 2715

بە مەبەستی شەرمەزار کردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەحکووم کردنی ئێعدامی تێکۆشەری کورد و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان شەهید مەنسوور ئاروەند و هەروەها داکۆکی لە بەندکراوانی سیاسی ناوچاڵە ڕەشەکانی ئەو ڕژیمە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و رێکخراوی‌‌ ماف لە وڵاتی سویس، هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکانی شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧-٦-٢٠١٥ی زایینی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە شاری ژنێف و لە بەدەرم بینای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکدەخات. داوا لە گشت حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کەسایەتییە خاوە هەڵوێستە کوردستانی و ئێرانییەکانی نێشتەجێی ئەو وڵاتە دەکەین کە لەو خۆپیشاندانە دا هاوکار و هاوهەنگاومان بن. ڕۆژ: شەممە ڕیکەوتی: 27/6/2015 کاتژمێر ٢ تا ٤ی پاشنیوەڕۆ شوێن: بەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ - حیزبی دیموکراتی کوردستان - ڕێکخراوی ماف