کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی ئاگربەردان لە شاخ و دارستانەکانی کوردستان و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی دەوڵەتی

19:18 - 3 پووشپەڕ 2715

لە درێژەی ئاگر بەردان لە چیاکانی زاگرۆس و سووتاندنی دارستان و بێشەڵانەکان کە سەرچاوەی ژینگەو سرۆشت بە ئەژمار دێن دوای ئاگر بەردان لە شاخەکانی پارێزگای ئیلام بە خێراییەکی زۆر ئەم ئاگرە زۆربەی شاخەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە و کە گریمانەی بە ئەنقست بونی ئەم رووادە تاڵە بەهێزدەکات تائێستا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و دام ودەزگا پێوەندی دارەکان لەم بارەوە هەڵویستی وایان نەبووە. تەنیا کەسانی خۆرسک و ژینگە پارێز فریای ئەم کارەساتە کەوتوون و رۆژی سێ شەممە ٢ا٤ا١٣٩٤ بە پێی هەواڵەکان باخەکانی نزیک میراوای بۆکان تووشی ئاگر بوون. هەروەها شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە رێکەوتی ٣ا٤ا١٣٩٤ بەشێک لە دارستانەکانی شاری پاوە (تەپە کوڵە) سووتان.