کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ مەرجی سەرەکی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ سازان لەگەڵ ئێران

15:48 - 7 پووشپەڕ 2715

.لۆران فابیوس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا،ڕایگەیاند،ئەگەر ئێران دەیەوێ بگاتە سازانێکی گشتگیر لە گەڵ ڕۆژاوا،دەبێ ملکەچی سێ مەرجی بنەڕەتی بێ.وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دوای ئەوەی گەییشتە ڤیەنای پایتەختی ئۆتریش،چاوەڕوانیەکانی ڕۆژاوا لە ئێرانی بەم جۆرە باس کرد:هەرکات پێویست بە سەردان و بینینی سایتە سەربازییەکانی ئێران بکرێ،ئەم وڵاتە دەبێ ڕێگری بۆ ئەم بابەتە نەبێ.مەرجی دیکەی بەڕێز فابیوس ئەوەیە ئێران دەبێ وەبەرهێنان و لێکۆڵینەوە ئەتۆمیەکانی تەنانەت لەبواری مەدەنی یەوەکەم بکاتەوە،جەختیشی کردەوە پەرەپێدانە ئەتۆمیەکانی ئێران دەبێ بکەوێتە ژێر چاوەدێرییەکی بەردەوام.وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ مەرجی سێهەمیش دووپاتی کردەوە هەرکات ئێران بیەوێ خۆی لە بەرپرسیاریەتییەکانی سەبارەت بە پێکهاتنی ئەتۆمی بدزێتەوە، گەمارۆکان بێوەستان و زۆر بەخێرایی جێ بە جێ دەکرێن.شیاوی باسە لە سپێدەی ڕۆژی شەممەوە( ۲۷ جوون) محەمەد جەواد زەریف و جان کێرری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی هەتاهەتایی سەبارەت بە دۆسیای ئەتۆمی ئێران گوت و بێژەکانیان لە ڤیەنا دەست پێکردەوە.