کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوونی ١٥ ملێۆن دۆسیەی قەزایی لە ساڵی ٩٣

15:53 - 7 پووشپەڕ 2715

بە پێی ڕاپۆرتی دایرەی باڵای پێوەندییە گشتییەکانی قوەی قەزایە، عەسری رۆژی شەممە سادقی لاریجانی لە پەراوێزی دیدارێک لە سەر گڵکۆی خومەینی بە هەواڵنێرانی گووت: لەسەر ئەو باورەین کە سەر دانی خەڵک بۆ دەزگای قەزایی رۆژلەدوای رۆژ لە زیادبوون دایە ،بەچەشنێک کە تائەمرۆ نزیک بە ١٥ملێۆن دۆسیە لە ساڵی رابردوو لە بەشە جیاجیاکان گەیشتتونەتە بەردەم دادگاکان. سادق لاریجانی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی:تا کۆتایی ئەمساڵ ٤هەزار هێزی قەزایی نوێ بە سیستەمی دادەوری ئیران زیاد دەکرێت، ئەم رێژە بە ڕادەی سەرجەم قازیگەلێکە کە ئێستاکە لە دامودەزگا قەزاییەکان خەریکی کارن. جێ ئاماژەیە گەندڵی وهەڵاواردن لە بەرچاوترین کێشەکانی دەزگای قەزایی ئێرانە کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن ناوەندەکانی نێو نەتەوەیی مافی مرۆڤەوە لەم بارەوە تاوانبار کراون.