کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەلبەندی رۆشنبیری کورد- لەندەن چالاکییەکیان بۆ یارمەتی منداڵانی ئاوارەی کوردستان، لە شاری مانچەستەر بەڕێوەبرد

01:58 - 8 پووشپەڕ 2715

مەلبەندی رۆشنبیری کورد لە شاری لەندەن،ی پایتەختی وڵاتی بریتانیا، ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی جون ٢٠١٥ی زایینی کاتژمێری ٦ی پاشنیوەرۆ بۆ ٩ی شەو لە شاری مەنچستەر چالاکیەکی کلتووری بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ مندالانی کوردستان بەڕێوەبرد. سەرەتای بەرنامەکانی ئەو چالاکیە بە شیعر و گۆرانی و وتار دەستی پێکرد، کە تێیدا چەندین وتار سەبارەت بە ڕەوشی منداڵانی کوردستان لە لایەن چەند کەسێکەوە پێشکەش کران. پاشان چەندین بابەتی هونەری لە لایەن هونەرمەندانی بەتوانای گەلەکەمانەوە پێشکەش کرا. جێی ئاماژەیە کە بە درێژایی ئەو چالاکییە، خەڵکانی بەشدار هاریکارییە داراییەکانی خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرانی ئەو چالاکییە دەکرد بۆ ئەوەی ئەوانیش بینێرن بۆ مندالانی ئاواری کوردستان. هەروەها چەندین تابلۆی شێوەکاری زۆر جوان کە لە لایەن هونەرمەندانی شێوەکاری کوردەوە کێشرابوونەوە و پێشکەشی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد کرابوون تا پاش فرۆشتنان داهاتەکەیان بکرێتە سەر ئەو سندووقەی کە پوڵی یارمەتییەکەی تێدا کۆ دەکرێتەوە، لە لایەن بەشداربووان کڕدران. لەکۆتای بەرنامەکەدا خەلاتی رێزو پێزانین بەخشرا بەو کەسانەی کە لە چالاکی و یارمەتی دانی مەلبەندی رۆشنبیری دەوری بەرچاویان بووە. جێگای ئاماژەیە کە بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا، هاوڕێێان رەحمان رۆستەمی و سیاوەش قەنبەری بەشداری ئەو چالاکییەیان کرد.