کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستنیشان كرانی هەزار و ٨٧٧ نەخۆشی تایبەت لە سنە

17:17 - 9 پووشپەڕ 2715

جێگری دەرمانیی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی پارێزگای سنە، گوتی: ئاماری نەخۆشە تایبەتەكانی ژێر چاوەدێریی جێگری دەرمانیی ئەم زانكۆیە لە ماوەی ئەم ساڵدا ٨٧٧ كەس ڕاگەیەندراوە. ناوبراو گوتی: لە ساڵی ڕابردوودا ئەم ئامارە هەزار و ٨٤١ كەس بووە. دوكتور هوومەن قەسری، ڕۆژی دووشەممە لە كۆمیتەی نەخۆشە تایبەتییەكانی پارێزگای سنەدا ئاشکرای کرد که‌ لە 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٣٥ نەخۆشی تالاسێمی، ٦٥١ نەخۆشی ئێم ئێس، ٤١٤ نەخۆشی هێمۆدیالیز و ٥٥٠ نەخۆشی پێوەندی گورچیلە لە پارێزگای سنە دەستنیشان كراون. ناوبراو لە درێژەدا گوتی: شاری سنە بە بوونی ٣٦٠ كەسی تووشبوو بە نەخۆشیی ئێم ئێس زۆرترین ئامارو شاری كامیارانیش بە 7 كەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە كەمترین ئاماری ئێم ئێسی هەیە. بەوتەی ئەم كاربەدەستەی زانكۆی زانستە پزیشكییەكان، ساڵی ڕابردوو ٢ هەزار و ٤٦٦ نەخۆشی شێرپەنجە سەردانی جێگری دەرمانییان كردووە و شیمی دەرمانی كراون. هەر لەم پێوەندییەدا بەرپرسی نەخۆشە تایەبەتەكانی دەرمانی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی سنەش گوتوویەتی: بەپێی ئامارەكان زۆرترین تووشبووان بە شێرپەنجە لە گەورەساڵاندا پێوەندی بە دەزگای هەرس و مەمك و لە نێو منداڵانیشدا پێوەندی بە شێرپەنجەی خوێنەوە هەیە. لەیلا قەنبەری وێڕای ئاماژە بە گیرو گرفتە جۆراوجۆرەكانی نەخۆشە تایبەتییەكان گوتی: بۆ پێشكێش كردنی خزمەتگوزاریی شیاو بە تووشبووان بە نەخۆشیی ئێم ئێس، پێویستە كلینێكی تایبەت بەم نەخۆشییە بكرێتەوە، بەڵام ئەم كەمایەسییە لە پارێزگای سنە گرفتێكی زۆری بۆ ئەو نەخۆشانە خوڵقاندووە.