کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ سنووریه‌کانی شنۆ لەلایەن فەرماندەی هێزی وشكانیی سپای پاسدارانه‌وه‌

07:08 - 10 پووشپەڕ 2715

پاكپوور، فەرماندەی هێزی وشكانیی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ فەرماندەی سپای شاری شنۆ، سەردانی پایەگا سنوورییەكا‌ و پایەگای كاوەی ئەم شارەی كردوه‌. لە لایەكی دیكەوە پاش ناردنی كۆمەڵێك لە هێزەكانی لەشكرە زرێییەكانی سنەو كرماشان بۆ ورمێ‌و شنۆ، ئەم جارەش ستادی بەسیجی دوو پارێزگای ورمێ‌و سنە خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی مانۆرێك ئامادە دەكەن. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕێكخراوی بەسیج لە دوو پارێزگای سنە‌و ورمێ بەنیازە لە سنوورەكانی ڕۆژاوای ئێران مانۆڕێك بەڕێوە بباو لە ئێستادا خەریكی ناردنی هێزە ڕاهاتوویەكانی خۆیان بۆ ورمێ و شنۆن. هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هێزانە كە لە ٨٠٠ تەكاوەری هێزە تایبەتییەكانی بەسیج لە دوو پارێزگای ورمێ و سنە پێك هاتوون، بڕیارە لە سنوورەكانی نێوان ئێران‌و هەرێمی كوردستان جێگیر بن‌و لەگەڵ هەنگی سنووریی شارەكانی ورمێ و شنۆ، لە پێوەندی لەگەڵ ئەم بابه‌ته‌ كە وەك "مەترسیی حیزبە كوردییەكان لە ناوچەكانی سەر سنوور" ناوی دێنن، ئاڵوگۆڕی بیروڕاو ئه‌زمونه‌کانیان بكەن. شایانی باسە ئەم جموجۆڵانەی ئەرتەش و سپا و بەسیج، بەدوای حزووری به‌رچاوی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكرات لە ناوچە سنوورییەكانی "كێلەشین" هاتۆتە پێش‌و وه‌ک باس ده‌کرێ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، لەگەڵ خۆیان چەكی قورس و كەرستەی شەڕی جۆراوجۆر دەبەنە ناوچە سنوورییەكانی باكووری ڕۆژاوای ئێران.