کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ده‌سبه‌سه‌رکردنی ٨ ئێرانی له‌ تورکیه‌ به‌ تاوانی قاچاغی ماده‌ی هۆشبه‌ر

01:43 - 11 پووشپەڕ 2715

هه‌شت ئێرانی له‌ وڵاتی تورکیه‌ به‌ تاوانی قاچاغی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ ئانکاڕا گیراون‌و دوو که‌س له‌وان حوکم دراون. به‌پێی ڕاپۆڕتی ماڵپه‌ری تورکیی " خه‌به‌رله‌ر" پۆلیس دوای پشکنینی ماڵی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌ ئێرانییانه‌ له‌ سێ ناوچه‌ی شاری ئانکاڕا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر داگرتوه‌. " خه‌به‌رله‌ر" ده‌ڵێ له‌ ماڵی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوانه‌ شه‌ش کیلۆ و نیو مادده‌ی هۆسبه‌ری هێڕۆئین‌و چه‌ند کیلۆی دیکه‌ له‌ حه‌ب‌و مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆری دیکه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌. ئه‌و ماڵپه‌ره‌ تورکییه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناوی گیراوه‌ ئێرانییه‌کان بکا، ده‌ڵێ له‌ ئێستادا دادگای ئانکاڕا دوو که‌س له‌و ٨ که‌سه‌ی دادگایی‌و حوکمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. شایانی باسه‌ له‌ ئێستادا سه‌دان ئێرانی له‌ زیندانی وڵاتانی جۆراوجۆردا به‌ تاونای مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراون‌و ته‌نیا له‌ ولاتی ماڵیزی ٤٠٠ ئێرانی به‌و تاوانه‌ گیراون که‌ ده‌یان که‌سیان حوکمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.