کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێگری له‌ کۆچی هه‌وارچییه‌کان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی پارێزگای سنه‌

01:50 - 11 پووشپەڕ 2715

کۆچ‌و هه‌واری هۆزو هه‌وارچییه‌کان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی پارێزگای سنه‌ به‌ بڕیاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان قه‌ده‌غه‌ کراوه‌. هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رما هۆزو هه‌وارچییه‌کانی پارێزگای سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی ئاژه‌ڵداری‌و سپیایی به‌ره‌و کوێستانه‌کان کۆچ ده‌که‌ن‌و له‌ به‌رزایی‌و کۆێستانه‌کان ده‌واره‌کانیان هه‌ڵده‌ده‌ن؛ به‌ڵام ئه‌مساڵ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان ئیزنی ئه‌م کاره‌یان نه‌داون. به‌پێی زانیارییه‌کان ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان به‌ بیانووی " هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی حیزبه‌کانی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت" کۆچی هه‌وارنشینه‌کانیان قه‌ده‌غه‌ کردوه‌. ئه‌و ڕاپۆرته‌ ده‌ڵێ ئه‌و ناوچانه‌ی نیشتنه‌جێبوون‌و هه‌ڵدانی ده‌وار له‌ ده‌وارنیشینه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌، ناوجه‌ سنوورییه‌کانی کامیاران، مه‌ریوان، سه‌قز و بانه‌ن. شایانی باسه‌ له‌ ئێستادا سه‌دا ٤٠ رێی هه‌واره‌کان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانن‌و ئه‌مساڵ بڕیار وابوو به‌ مه‌به‌ستی هاتوچۆی ئاسانی هه‌وارچییه‌کان به‌شێکی زۆر له‌و رێگه‌وبانه‌یان بۆ چاک بکرێته‌وه‌، به‌ڵام ڕێگاو بانه‌کان نه‌ک ده‌ستیان لێنه‌درا، هه‌وارچییه‌کان هه‌واریشیان لێ قه‌ده‌غه‌ کرا. (ماف نیوز)